گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان ماسیگر له‌ ده‌ریای ئۆخووتسك

9y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “تاس”، ده‌یان كه‌س به‌ هۆی نوقم بوونی كه‌شتیه‌كی ماسیگیری رووسی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ جه‌ریانی غه‌رقبوونی كه‌شتییه‌كی ماسیگیری روسیه‌ له‌ ده‌ریای ئۆخووتسك له‌ ناوچه‌ی خاوه‌ری دووری ئه‌م وڵاته‌، لانیكه‌م ٥٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هێشتا له‌ چاره‌نووسی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ سه‌رنشینانی ئه‌م كه‌شتییه‌ زانیاریه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. ئه‌م كه‌شتیه‌ ماسیگیره‌ ١٣٢ سه‌رنشینی هه‌بوو. ناوچه‌یه‌ك كه‌ ئه‌م كه‌شتیه‌ تێدا غه‌رق بووه‌، له‌ باكووری “ئۆقیانوسی ئارام”ه‌ و ناوچه‌یه‌كه‌ كه‌ زۆربه‌ی كاته‌كان كه‌سی تێدا نییه‌ و كه‌ش و هه‌وایه‌كی زۆر ساردی هه‌یه‌.