رۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ره‌شه‌ممه، به هۆی روودانی ته‌قینه‌وه له مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵووز له ناوچه‌ی “دۆنێتسك” هه‌ڵكه‌وتوو له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین، ده‌یان كرێكار كوژران و بریندار بوون.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، له ئاكامی ئه‌م ته‌قینه‌وه له‌م مه‌عده‌نه، ٢٠٧ كرێكار له ژێر زه‌وی كاریان ده‌كرد كه لانیكه‌م ٣٢ كرێكار كوژران و ١٤ كه‌سیشیان بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٧٠ كه‌س هه‌روا له ژێر زه‌وی گیریان كردووه كه پێنج كه‌سی دیكه‌یشیان به برینی سه‌رچاوگرتوو له سووتان له ژێر زه‌وییه‌وه هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه. به‌ڵام له چاره‌نووسی ٤٧ كرێكاری مه‌عده‌ن زانیارییه‌ك له‌به‌ردستدا نییه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به هۆی ته‌قینه‌وه كوژرابێتن.