گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان په‌نابه‌ر له‌ ئاوه‌كانی ئیتالیا

323t

گاردی ساحێلی ئیتالیا رایگه‌یاند: لانیكه‌م ٢٧ په‌نابه‌ر پاش رزگار بوونیان له‌ نزیك جه‌زیره‌ی “لامپدۆسا”، به‌ هۆی سه‌رما بردوویی گیانیان له‌ده‌ستدا. قوربانیان له‌ گروپێكی ١٠٥ كه‌سی بوون كه‌ به‌ قایه‌قێكی بادی له‌ نزیك ١٦٠ كیلۆمێتری ئاوه‌كانی ئیتالیا دۆزرانه‌وه‌. ئه‌وان پاش گیر كردن، به‌ یارمه‌تی ته‌له‌فوونی ماهواره‌یی داوای یارمه‌تیان كرد. به‌ پێی دانپێدانانی سه‌رۆكی سازمانی موراقبه‌ته‌ بێهداشتییه‌كانی جه‌زیره‌ی لامپدۆسا، په‌نابه‌ران ناچار بوون بۆ گه‌یشتن به‌ وشكایی ماوه‌ی ١٨ سه‌عات له‌سه‌ر عه‌رشه‌كانی دوو قایه‌قی گه‌شتی گاردی ساحێلی بن و له‌ ئاكامدا ٢٧ كه‌سیان به‌ هۆی سه‌رمابردوویی گیانیان له‌ده‌ستدا.