گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان په‌ناخوازی دیكه‌ له‌ ئه‌ندونێزی

354
گروپی فریاكه‌وتنی مالیزیایی تا ئێستا ته‌رمی ٥٠ سه‌رنشینی كه‌شتیه‌كی هه‌ڵگری په‌ناخوازانی ئه‌ندونێزی كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ ئاوه‌كانی رۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ خنكان، دۆزیوه‌ته‌وه‌.به‌رپرسانی مالێزی رایانگه‌یاند: “ژماره‌یه‌ك قوربانی له‌ رۆژانی داهاتوودا په‌ره‌ده‌ستێنێت، چوونكه‌ ژماره‌ی موسافێرانی كه‌شتی نوقم بوو نزیكه‌ی هه‌شتاد كه‌س بووه‌.” له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، گروپی فریاكه‌وتن له‌ “قبرس” رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خه‌رمانان، ١١٤ كه‌س له‌ په‌ناخوازانی سووری كه‌ له‌سه‌ر قایقه‌یه‌كی ماسیگری له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ له‌ حاڵی حه‌ره‌كه‌ت بوون، رزگاریان كردن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، پولیسی فێدراڵی ئاڵمان به‌ “هه‌واڵنێری فرانسه‌”ی راگه‌یاندووه‌: “رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار په‌ناخواز له‌ سنووری ئاڵمان تێپه‌ڕبوون. له‌م ژماره‌یه‌ نزیكه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س له‌ سه‌ره‌تای رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ چوون بۆ مونیخ. هاوكات سه‌رۆك وه‌زیری ئۆتریش هوشداریان دا كه‌ وه‌رگرتنی هه‌زاران په‌ناخوازی سووری كه‌ له‌ مه‌جارستانه‌وه‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌ هاتوون، كرده‌وه‌یه‌كی كاتیه‌ و داوای له‌ ٢٨ ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئۆروپا كردووه‌ تا له‌ باشتربوونی ئه‌م بارودۆخه‌ هاوكاری بكه‌ن.