گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان په‌ناخواز له‌ جه‌زیره‌یه‌كی یونان

388
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، دوابه‌دوای نوقم بوونی به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌ناخوازان له‌ ئاوه‌كانی جه‌زیره‌ی فارماكونیسی له‌ یونان، لانیكه‌م ٢٨ په‌ناخوازی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌م په‌ناخوازانه‌ دوای وه‌رگه‌ڕانی قایقه‌كه‌یان كه‌وتوونه‌ته‌ نێو ده‌ریا و غه‌رق بوون. به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی یونان، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌م به‌له‌مه‌ بوون كه‌ ٦٨ كه‌سیان له‌ لایه‌ن گاردی ساحیلیه‌وه‌ رزگار كران. ژماره‌یه‌ك له‌ په‌ناخوازانیش به‌ مه‌له‌ خۆیان گه‌یاندبۆوه‌‌ كه‌نار ده‌ریاكه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی پێنج كۆچبه‌ری دیكه‌ كه‌ له‌ نزیك جه‌زیره‌ی ساموس له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ئێژه‌ بێسه‌روشوێن بوون، ئاكامێكی نه‌بوو.