گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان په‌ناخوازی دیكه‌ له‌ ئاوه‌كانی توركیه‌

396
دوابه‌دوای نوقم بوونی به‌له‌می گروپێكی دیكه‌ له‌ په‌ناخوازان له‌ باشوری رۆژئاوای ئاوه‌كانی توركیه‌ له‌ نزیك یه‌كێك له‌ جه‌زیره‌كانی یونان، لانیكه‌م ٢٢ په‌ناخوازی دیكه‌ له‌وانه‌ چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
هێزه‌گانی گاردی ساحیلی توركیه، توانیویانه‌ ٢١١ سه‌رنشینی ئه‌م به‌له‌مه‌ رزگار بكه‌ن و گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی په‌ناخوازانی بێ سه‌روشوێن بوو هه‌روا به‌رده‌وامه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌واڵی شكستی وه‌زیرانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌همیه‌به‌ندی په‌ناخوازان نیگه‌رانی ده‌ربڕی. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا له‌ درێژه‌ی بارودۆخی خراپ و به‌ توندی نامرۆڤانه‌ی كۆچبه‌ران له‌ مه‌جارستان، ئه‌م په‌ناخوازانه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داخرانی سنووره‌كان، رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی و كۆنتڕۆڵ له‌ سنووره‌كانی مه‌جارستان، مانیان گرتووه‌. هه‌ر ئێستا ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان له‌ دوو ئه‌یاله‌تی جنوبی ئه‌م وڵاته‌ بارودۆخی به‌په‌له‌ی راگه‌یاندووه‌. پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ لانیكه‌م ٦٠ په‌ناخوازی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.