گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان په‌ناخوازی دیكه‌ له‌ ئاوه‌كانی ئیتالیا

85y
هه‌واڵنێریی “فه‌ڕانسه‌” له‌سه‌ر زاری میدیاكانی “ئیتالیا” رایگه‌یاند، لانیكه‌م ٤٠ په‌ناخواز كه‌ به‌نیاز بوون له‌ رێگای ده‌ریای “مه‌دیته‌رانه‌”وه‌ له‌ “لیبی”یه‌وه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئوروپا، غه‌رق بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٤ كه‌س له‌ رزگاربووان پاش گه‌یشتن به‌ ئیتالیا به‌ پۆلیسیان وت كه‌ به‌ هۆی نقوم بوونی كه‌شتییه‌كه‌یان، ده‌یان كه‌س له‌ په‌ناخوازان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ پۆلیسی ئیتالیا رایگه‌یاند: “١٥ په‌ناخوازی موسڵمانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ كه‌ له‌ رێگای گه‌یشتن بۆ ئوروپا، ١٢ په‌ناخوازی مه‌سیحییان خنكاندووه‌.