گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان گه‌ردشگه‌ری عێراقی له‌ ئێران

540y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، دوابه‌دوای ته‌سادۆفی ئۆتوبوسێكی هه‌ڵگری گه‌ردشگه‌رانی عێراقی له‌ جاده‌ی چالووسی شوماڵی ئێران، زیاتر له‌ ٢٥ كه‌س گیانیان له‌دستدا و ١٥ كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌م ئۆتوبوسه‌ هه‌ڵگری گه‌ردشگه‌رانی عێراقی بووه‌ كه‌ له‌ تارانه‌وه‌ به‌ره‌و مازه‌نده‌ران ده‌چوون. شایانی باسه‌ ئاماری قوربانیان و كوژراوان له‌ جاده‌كانی ئێران زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ پێی ئاماری ره‌سمی، ته‌نیا له‌ ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ ١٨ هه‌زار كه‌س له‌ رووداوی جادده‌یی له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →