گیان له‌ده‌ستدانی دوو باوكی هاوڕێیانی گیان به‌ختكردووی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌

675
به‌داخه‌وه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كاك مجید سه‌مه‌دی باوكی هاوڕێ گیان به‌ختكردووی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێ مه‌حمود سه‌مه‌دی ئه‌فراسیاو له‌ ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا ماڵاوایی له‌ ژیان كردووه‌.
ئه‌م باوكه‌ ئازیزه‌ له‌ كاتی شه‌ڕی ٢٤ رۆژی شاری سنه‌، یار و یاوه‌ری پێشمه‌رگه‌كان بوو و به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی دابین كردنی ئاو و مه‌وادی خۆراكی بۆ ئه‌وان بوو. ته‌رمی كاك مه‌جید رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ قه‌تعه‌ی ٨ی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی شاری سنه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ دۆستان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا. هه‌روه‌ها به‌داخێكی زۆر ئاگادار بووین كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ واته‌ رێكه‌وتی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر كاك ره‌شید تاتا باوكی هاوڕێیانی گیان به‌ختكردوو عوسمان و نه‌سرۆڵڵا فه‌رمان ماڵاوایی له‌ ژیان كردووه‌. ئه‌م باوكه‌ ئازیز و دڵسۆزه‌ به‌رده‌وام یار و یاوه‌ری پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ بوو. كاك ره‌شید باوكی هاوڕێیان عوسمان و نه‌سرۆڵا فه‌رمان بوو. هاوڕێ عوسمان له‌ ریزه‌كانی هێزی پشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا گیانی به‌ختكرد. به‌ڵام هاوڕێ نه‌سرۆڵای كوڕی به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ زیندانی ئیتلاعاتی رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونیدا بوو و دوای ئازادی له‌ زیندان پاش ماوه‌یه‌ك به‌ هۆی قووڵ بوونی برینه‌كانی دوای ئه‌شكه‌نجه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.