گیان له‌ده‌ستدانی دوو سرایه‌داری لاو له‌ تاران

461y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی گونجاو له‌ شوێنی كار، گیان له‌ده‌ستدانی دوو سرایه‌دار له‌ شاری “تاران”ی لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوو سرایه‌داری ته‌مه‌ن ١٩ و ٢٥ ساڵه‌، به‌ هۆی ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی گازی سه‌می مونۆئۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ واحێدێكی سرایه‌داری ساختمانێكی ٥ نۆهه‌می مه‌سكونی له‌ شومالی تاران، گیانیانی له‌ده‌ستدا.