گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكاری خه‌ڵكی شاری بیجاڕ

589
دوو كرێكاری خەڵكی شاری بیجار،  كە بۆ پاك كردنەوەی رەنگ كەڵك لە به‌نزین وەردەگرن بە هۆی ئاگرگرتنی به‌نزینەكە، تووشی سوتان بوون و گیانیان لەدەستدا.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، رۆژی جومعه‌ ١٧ی مانگی ره‌زبه‌ر، دوو كرێكار بە نازناوی “كەلھۆرزادە و داود پوور” بە ھۆی كەڵك وەرگرتن لە به‌نزین بۆ پاك كردنەوەی رەنگ، ئاگریان كرد و له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ نەخۆشانەویەكی شاری بیجاڕ گواسترانه‌وه‌، بەڵام بە ھۆی قوڵی برینەكانیانەوە دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا. شایانی باسه‌ هەموو رۆژێك لە ئێران به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار، پێنج تا شه‌ش كرێكار گیانیان لەدەست دەدەن.