به پێی راپۆرته‌كان، دوو كرێكار له ئاكامی دوو رووداوی جیاجیا به هۆی نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا.
له رووداوی یه‌كه‌مدا كه رۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه روویدا، یه‌كێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “خهمیرمایهی ره‌زه‌وی” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی “خوراسانی ره‌زه‌وی”، له كاتی كاردا كه‌وته نێو ده‌زگای ههویرگیری و له ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا. رووداوی دووهه‌میش رۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه روویدا كه به هۆیه‌وه، داڕمانی سه‌قف له ساختمانێكی له حاڵی ساخت له “تێهرانپارس”، گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی لاوی لێكهوتهوه.