گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ تاران و پارس ئاباد

355y
نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی گونجاو له‌ شوێنی كار گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ تاران و شارستانی پارس ئابادی لێكه‌وته‌وه‌.شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، كرێكارێكی نه‌قاش له‌ كاتی ره‌نگ كردنی ئاب ئه‌نبارێك له‌ موجته‌مه‌عێكی مه‌سكونی له‌ ناوچه‌ی “شه‌هره‌كی غه‌رب”ی تاران، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا، ته‌قینه‌وه‌ی پیك نیكی گاز له‌ كانێكسی نگابانی شیركه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڵاڵه‌ی ساحیلی “به‌ندی ئه‌ره‌س”، گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شارستانی سنووری “پارس ئاباد”ی موغانی لێكه‌وته‌وه‌.