گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ جوانڕۆ و كرماشان

485
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ هۆی نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار دوو كرێكار له‌ دوو رووداوی جیاجیادا له‌ شاره‌كانی “جوانڕۆ كرماشان”، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی یەكشەممە ٢٩ی مانگی خەرمانان، لاوێكی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵكی شاری كرماشان كە جۆشكار بووه‌، لە كاتی كار لە یەكێك لە شەقامەكانی ناوچەی كیانشاری كرماشان بە هۆی بەرق گرتوویی تووشی رووداو بوو و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، رۆژی شەممە ٢٨ی مانگی خەرمانان، كرێكارێك بە ناوی “سیفوور” خەڵكی ئاوایی “دەرەوەیان” سەر بە شاری جوانرۆ كە لە “مۆرغدارییەك” كاری ده‌كرد، بە هۆی بەرق گرتوویی گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە، ساڵانە بە سەدان كرێكار لە كوردستان و ئێران بە هۆی نەبوونی ئه‌منیه‌تی پێشه‌یی تووشی رووداوی دڵتەزێن دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م رۆژه‌دا كرێكارێكی شیركه‌تی موخابه‌رات له‌ تاران له‌ كاتی كار، به‌ هۆی به‌رخورد له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێك گیانی له‌ده‌ستدا.