گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ سه‌راب و ماهشه‌هر

672
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌رمانان، نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له‌ شوێنی كار، گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكاری له‌ دوو روودواوی جیاجیا لێكه‌وته‌وه‌.له‌ رووداوی یه‌كه‌مدا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌ یه‌كێك له‌ ئاواییه‌كانی شاری “سه‌راب” به‌هۆی به‌ركه‌وتنی كه‌ره‌سته‌یه‌كی قورس، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ رووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی ته‌ئسیساتیی شیركه‌تی “كه‌لان دڕه‌”ی ماهشه‌هر، به‌هۆی به‌رق گرتوویی له‌ كارگای باشگای پیروزی ماهشه‌هر، گیانی له‌ده‌ستدا.