گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شاری سنه‌

272
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو كرێكاری په‌رده‌ و ته‌زئینات له‌ شاری سنه‌، له‌ كاتی كار تووشی رووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “ئارمان محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و دانیشتووی شه‌هره‌كی به‌هارانی شاری سنه‌ و “سه‌لمان وه‌یسی” ته‌مه‌ن ٢٥ سال‌ و خه‌ڵكی “قه‌ره‌یان”، كه‌ هه‌ر دووكیان كرێكاری په‌رده‌ و ته‌زئینات بوون، له‌ كاتی كار له‌ ئاپارتمانێك له‌ گه‌ڕه‌كی “ته‌كیه‌ و چه‌مه‌ن” به‌ هۆی به‌ر گرتوویی گیانیان له‌ده‌ستدا.