گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شه‌هریار و بروجێن

158
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكار له ئاكامی دوو رووداوی جیاجیادا له‌‌ شاره‌كانی “بروجێن و شه‌هریار”، به‌ هۆی نه‌بوونی پێداویستی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارێكی ٢٩ ساڵ ته‌مه‌ن به‌ هۆی به‌رق گرتووی له‌ یه‌كێك له‌ كارخانه‌كانی “قوتبی سه‌نعه‌تی بروجێن”، گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی “ئه‌فغانستان” له‌ كارتی كاردا له‌ ئاوایی “دینار ئاباد”ی شه‌هریار له‌سه‌ر باڵابه‌ر كه‌وته‌خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →