گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ كاشمه‌ر و ئه‌راك

795
دوو كرێكار له‌ رووداوگه‌لێكی جیاجیادا له‌ شاره‌كانی كاشمه‌ر و ئه‌راك، به‌ هۆی نه‌بوونی ستانداردی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی “سێنجێده‌ك” به‌شی كوهسوورخ له‌ به‌شه‌كانی شاری كاشمه‌ر هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی خۆراسانی ره‌زه‌وی له‌ كاتی كار به‌ هۆی بچڕانی سیمی ئه‌ڵماسه‌ی بڕینی به‌رد و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ ناوبراو، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر له‌م رۆژه‌دا، كرێكارێكی پاڵاوگه‌ی شازه‌ندی ئه‌راك له‌ كاتی كار تووشی رووداو بوو و گیانی له‌ ده‌ست دا. ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ شه‌شه‌مین كرێكاره‌‌ كه‌ له‌م پاڵاوگه‌یه‌ به‌ هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست ده‌دات