گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ كرمان و هه‌مه‌دان

174q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار جارێكی دیكه‌ گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ كرمان و هه‌مه‌دانی لێكه‌وته‌وه‌.
كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ له‌ كاتی كار له‌ شیركه‌تێكی فولاد له‌ كرمان به‌ هۆی ته‌سادوفی لۆدێری ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوبراو، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارێكی ساختمانی له‌ كاتی ئه‌نجام دانی كاری بۆتۆن رێژی له‌ نهۆمی سێهه‌می ساختمانێكی نیوه‌كاره‌ له‌ هه‌مه‌دان، كه‌وته‌ نێو چاڵه‌یه‌كی ئاسانسۆر و گیانی له‌ده‌ستدا.