گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ مه‌عده‌نی گۆل گه‌وهه‌ر

366q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو كرێكاری شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی گۆل گه‌وهه‌ری سیرجان به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له‌ شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوو كرێكار له‌ كاتی كار له‌ موجته‌مه‌عی مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی گۆل گه‌وهه‌ری “سیرجان”، به‌ هۆی داڕمانی ئاوار گیانیان له‌ده‌ستدا.