گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ په‌ردیس و كوهبه‌نان

236
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكار له‌ چه‌ندین رووداوی جیاجیادا له‌ شاره‌كانی “په‌ردیس و كوهبه‌نان” به‌ هۆی نه‌بوونی ستانداردی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا.یه‌كێك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی كوهبه‌نان هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی كرمان له‌ كاتی چوونی بۆ شوێنی سه‌ره‌كی مه‌عده‌نه‌كه‌، له‌ نێوان واگۆنه‌كاندا گیری كرد و به‌ شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌، پێشتریش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌عده‌نی “چشمه‌پودنه‌”ی كوهبه‌نان ٣ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٦ كه‌سیش بریندار بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی ٢١ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كاتی كار له‌ ساختمانێكی نیوه‌كاره‌ له‌ شاری په‌ردیسی تاران، به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی باڵابه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →