به پێی راپۆرته‌كان، له جه‌ریانی دوو رووداوی جیاجیا له ئۆستانی یه‌زد و شاری ته‌به‌س، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی چوارشه‌ممه یه‌كێك له كرێكارانی په‌یمانكاری په‌رچه‌م داری كیلومیتری ٤٦ی جاده‌ی نایین له ئۆستانی یه‌زد له كاتێكدا به ئوتوموبیلهكانی ئه‌م ده‌ورووبه‌ره، مهسدود بوونی به‌شێك له رێگای هوشداری ئه‌دا، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی سه‌واری پراید ته‌سادفی كرد و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به هۆی نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێكی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووز له ته‌به‌س له كاتی كار به هۆی به‌رخورد له‌گه‌ڵ واگۆن، گیانی له‌ده‌ستدا.