دوو كرێكار به ناوه‌كانی “ره‌شید مورادنیا و عه‌بدۆل بێسارانی” له دوو رووداوی جیاجیادا به هۆی نه‌بوونی ستانداردی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی رووداوی كار بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، “ره‌شید مورادنیا” خه‌ڵكی شاری سه‌قز ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، له كاتی كار به هۆی به‌رق گرتوویی كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و له نهۆمی سێهه‌می بینایه‌كه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا داوه. هه‌روه‌ها له رووداوێكی دیكه‌دا رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه “عه‌بدۆل بێسارانی” ٣٧ ساڵ ته‌مه‌ن كرێكارێكی دیكه‌ی دانیشتووی شاری مه‌ریوان كه بۆ به‌ڕێچوونی ژیانی رووی كردبۆوه شاری سلێمانی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی گوشاری زۆری كار له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چا، تووشی سه‌كته‌ی مه‌غزی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.