گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار

840
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیرنا”، له‌ جه‌ریانی دوو رووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی ته‌ورێز و تاران، دوو كرێكار له‌ كاتی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز به‌ هۆی كه‌وتنه‌وه‌ خواره‌وه‌ بۆ نێو ده‌زگای بۆتون سازی له‌ یه‌كێك له‌ كارخانه‌كانی ئه‌م شاره‌ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌وره‌ها به‌ هۆی نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێكی ساختمانی له‌ كاتی كار له‌ ساختمانێكی له‌ حاڵی ساخت له‌ “بلواری كاوه‌” له‌ شاری تاران، كه‌وته‌ نێو بیرێكی ١٥٠ میتری و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.