گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار

490y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوو كرێكار له‌ كاتی كاركردن له‌ شاره‌كانی “تاران و شه‌بێسته‌ر” له‌ رووداوی جیاجیادا به‌ هۆی نه‌بوونی ستاندارده‌ ئیمه‌نییه‌كانی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا.رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی په‌یمانكاری كه‌ به‌نیازی به‌رڕه‌سی كردنی ئیستگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری گاز بۆ كووره‌كانی ئاجۆرپه‌زی “وایقان” هه‌ڵكه‌توو له‌ شاری شه‌بێسته‌ر بووه‌، به‌ داڕمانی له‌ناوكاوی ئه‌م ئیستگایه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. هاوكات كرێكارێكی ساختمانی له‌ كاتی كار له موجته‌مه‌عێكی له‌حاڵی ساختدا له‌ تاران تووشی حادیسه‌ بوو و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.