بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، باوكێك لەگەڵ كچەكەی كە لە ناوچەكانی پیرانشار سەرقاڵی ئاژەڵداری بوون، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر پیاوێكی خەڵكی ئاوایی “سەرین چاوە”ی پیرانشار بەناوی “عومەر عەلیوەند” كە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بووە، كهوتهسهر مین و گیانی لهدهستدا. بە وتەی شایەتحاڵان، كچی ئەو پیاوە بەناوی “نارین”یش كە لەگەڵ باوكی بووە، ئەویش بەهۆی بەركەوتنی پارچەی تەقینەوەكەوە بریندار بووە و دوای دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ، گیانی لهدهستداوه.