گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له‌ هاوڕییانی گیانبه‌ختكردووه‌ی كۆمه‌ڵه‌

425y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوو كه‌س له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “فاێزه‌ شه‌هابی” به‌ناوه‌كانی “شه‌هلا و چنوور شه‌هابی” له‌ “نۆدشه‌”ی سه‌ربه‌ ئۆستانی كرماشان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسولی گاز، گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م دوو خوشكه‌ كه‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌گه‌ڵ گروپێكی كوهنه‌وه‌ردی سه‌ردانی “نۆدشه‌”یان كردبوو، له‌ ماڵی یه‌كێك له‌ هاوڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسولی گاز به‌ توندی بریندار بوون. دواتر له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانی ناوچه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران، به‌ڵام پاش چه‌ند رۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ هۆی كاریی بوونی برینه‌كانیان، گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌، چه‌ند كه‌سی دیكه‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ ئاكامی ئه‌م رووداده‌وه‌دا به‌ توندی بریندار بوون.