گیان له‌ده‌ستدانی دوو لاو له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بانه‌

603t
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری بانه‌ كه‌ تا ئێستا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م رووداوه‌ روون نه‌بۆته‌وه‌، دوو لاو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا و له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵی تازه‌، دوو لاو به‌ ناوه‌كانی “مێهدی و ئومید” له‌ شاری بانه‌ و له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك، ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ تا كاتی ته‌نزیم كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م رووداوه‌ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌بۆته‌وه‌.