به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو هاوڵاتیی خه‌ڵكی بانه و سه‌رده‌شت به هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی گیانیان له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م راپۆرته، هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌ی بانه به‌ناوی “ئه‌حمه‌د فه‌رامه‌رزی” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ كه له‌به‌ر ئازاری ناوسك ره‌وانه‌ی یه‌كێك له بنه‌كه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و شاره كرابوو، له‌و بنكه‌یه به هه‌ڵه ده‌رزی لێدرا و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ژنێكی دوو گیانی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت به هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی له ژووری نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت، خۆی و منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا له ناونیشانی ئه‌م ژنه زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.