به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو كه‌س له شاره‌كانی “روانسه‌ر” و “ورمێ”، به هۆی مه‌سره‌فی مه‌وادی موخهدر گیانیان لهدهستدابه پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی روانسه‌ر به‌ناوی “وه‌فا گوڵمحه‌ممه‌دی” و هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به‌ناوی “نوره‌دین حوسه‌ین پور”، به هۆی مه‌سره‌فی مه‌وادی موخهدر گیانیان له‌ده‌ستدا. به پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌وادی موخه‌دری رژیم، زیاتر له ١ میلیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له “ئێران”دا، گیرۆده‌ی مه‌وادی موخهدرن. ئه‌مه له حالێكدایه ئاماره ناڕه‌سمییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زیاتر له ٤ میلیۆن كه‌س له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی كۆماری ئیسلامی، گیرۆده‌ی مه‌وادی موخهدرن. هه‌روه‌ها به پێی ئاماری پزیشكی قانونی ئێران، رۆژانه به شێوه‌ی مامناوه‌ند ١١ كه‌سی توشبوو به مه‌وادی موخهدر له ئێران گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. شایانی باسه، ٦٣ له‌سه‌دی به‌كارهێنه‌رانی ماده هۆشبه‌ره‌كان خێزاندارن و ٥٦ له‌سه‌دی ته‌ڵاق و جیابوونهوهكانیش له نێو بنه‌ماڵه‌ی كه‌سانی توشبوو به مه‌وادی موخهدر، رووده‌دات.