به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو لاوی خه‌ڵكی “بێساران” به ناوه‌كانی “ئێسماعیل ئه‌بولمحه‌ممه‌دی” و “مێهران چاوشی” له جاده‌ی مه‌ریوان ــــ بێساران، به هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م هه‌واڵه، رۆژی جومعه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌م دوو هاوڵاتییه به مۆتۆر له‌گه‌ڵ ئۆتۆبووسێك له رێگای “دووئاو” له نێوان جاده‌ی مه‌ریوان ـــــ بێساران تهسادۆفیان كرد و به هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.