گیان له‌ده‌ستدانی رۆژانه‌ ده‌یان كه‌س به‌ هۆی رووداوی هاتووچۆ

542

رۆژی چوارشه‌ممه‌، سازمانی پزیشكی قانونی ئێران له‌ نوێترین راپۆرته‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مه‌رگ و میری سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ رووداوی رانه‌نده‌گی له‌ ئێران، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی رۆژانه‌ ٩٠ كه‌سی له ‌جه‌ریانی‌ ته‌سادۆفاتی راننده‌گی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی ٣ ساڵی رابردوودا لانیكه‌م ٩٧ هه‌زار و ٢٧٢ كه‌سی له‌ جاده‌كانی ئێران به‌ هۆی ته‌سادوفاتی رانه‌نده‌گی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌م ئامارانه‌ باس له‌ په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ رووداوی رانه‌نه‌ندگی ده‌كات. ته‌سادۆفی جادده‌یی نۆهه‌مین هۆكاری مه‌رگ و میر له‌ جیهان به‌ ئه‌ژمار دێت، به‌ڵام رووداوی رانه‌نده‌گی له‌ ئێران دووهه‌مین هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیانه‌.