گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ دیان كۆڵبه‌ر به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژیم له‌ ساڵدا

24q
به‌ شێوه‌ی ناۆنجی له‌ مه‌ودای ده‌ ساڵی رابردوودا هه‌موو ساڵێك زیاتر له‌ ٥٠ كۆڵبه‌ر له‌ لایه‌ن‌ مه‌ئموورانی ئه‌منییه‌تی رژیمی كۆماری ئیسلامی و ئه‌ویش‌ به‌ هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ كوژراون.
هێرشی مه‌ئموورانی رژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران به‌ بێ هوشداردان ئه‌نجام ده‌درێت. سكاڵای بنه‌ماڵه‌ی كوژراوانیش هه‌تائیستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌. ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌م كوشتارانه‌ به‌ “كوشتاری سیستماتیك”ی كۆڵبه‌ران له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كان ناوزه‌ده‌كه‌ن. كه‌سانێكی زۆریش به‌ هۆی پاشماوه‌ی مینه‌چێندراوه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی رژیمه‌كانی كۆماری ئیسلامیی و به‌عسی عێراقه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن ‌یا خود كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.