گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ هه‌زار كرێكار له‌ ساڵی رابردوو

398
به‌ پێی ئاماری پزیشكیی قانوونی رژیم، زیاتر له‌ هه‌زار و ٨٧٠ كه‌س به‌ هۆی رووداوی شوێنی كار له‌ ساڵی رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازڕه‌سی وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم رایگه‌یاندووه‌: ٦٠ له‌سه‌دی رووداوه‌كانی شوێنی كار كه‌ گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، په‌یوه‌ندی به‌ رووداوی ساختمانییه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی ته‌عاونی نیزامی موهه‌ندسی ئۆستانی خۆراسانی ره‌زه‌وی، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ راپۆرتێكدا دانی به‌وه‌ دانا كه‌، له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردووی هه‌تاویدا، زیاتر له‌ ٥٧ كرێكار له‌ ئاكامی رووخانی ساختمانی له‌حاڵی په‌یكه‌نی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ناستاندارد بیناكرابوون، له‌ مه‌شهه‌د گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.