گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییه‌كی سیاسی له‌ زیندانی سه‌ڵماس

3
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، زیندانییه‌كی سیاسی به‌ناوی “ئه‌نوه‌ر لاجروود” له‌ زیندانی سه‌ڵماس، به‌ هۆی ئیستی قه‌لبی و دره‌نگ ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م زیندانه‌وه‌، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ زۆر ناله‌بار بوو و‌ به‌رپرسانی زیندانی رژیم له‌ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌، خۆیان بوارد. به‌ڵام ئه‌م زیندانییه سیاسییه‌ دواتر بێهووش بوو و به‌رپرسانی زیندان ناچار بوون ره‌وانه‌نی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن. ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ پاش دوو رۆژ به‌سته‌ری بوون له‌ به‌شی پێراگه‌یشتنی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه‌، گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌، ناوبراو به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی نه‌یاری رژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.