گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییه‌كی سیاسی پێشوو له‌ بانه‌

11
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، زیندانییه‌كی سیاسی پێشوو به‌ناوی “مه‌حموود سه‌لیمی”، ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی “سیوچ”ی سه‌ربه‌ شاری بانه‌، ماڵاوایی له‌ ژیان كرد.
“مه‌حموود سه‌لیمی” كه‌ له‌ ساڵه‌كانی ٦١ و ٦٢ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ سیاچاڵه‌كانی رژیمدا به‌ندكرابوو، سه‌ره‌ڕای گۆشاری زۆر له‌سه‌ر رێبازی سیاسی خۆی پێداگری كرد. پاش ئازاد بوون له‌ زیندانیش تا دوایین ساته‌كانی ژیانی به‌ ئارمانی‌ سۆسیالیستی خۆی وفادار مایه‌وه‌. مه‌حموود سه‌لیمی ماوه‌ی دوو ساڵ گیرۆده‌ی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان بوو. شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌رمی كاك مه‌حموود به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌‌‌ له‌ ئاوایی “سیوچ”، ئه‌سپه‌ردی خاك كرا.