گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییه‌كی سیاسی له‌ زیندانی سه‌قز

375y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، زیندانییه‌كی سیاسی به‌ناوی “كه‌ریم عه‌لی محه‌ممه‌دی”، خه‌ڵكی ئاوایی “به‌ناوچان”ی سه‌ربه‌ شاری دیواندره‌ له‌ زیندانی شاری سه‌قز گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو ماوه‌ی ١٨ ساڵ به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم له‌ زیندانی سه‌قز راگیرابوو و بارودۆخی جه‌سته‌یی زۆر خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌نداربوو. ئه‌م زیندانییه سیاسییه‌ له‌ ساڵی رابردۆوه‌ له‌ حاڵه‌تی كومادا بوو و به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م زیندانه‌ و پێرانه‌گه‌یشتنی پزیشكی گیانی له‌ده‌ستدا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →