گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییه‌ك به‌ شێوه‌ی گوماناوی له‌ ئیلام

578
زیندانییه‌ك لە شاری ئەیوان غەرب سەر بە ئۆستانی ئیلام بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا زیندانییه‌ك لە زیندانی ئەیوانی غەرب بە ناوی “جەواد مزەفەری” تەمەن ١٨ ساڵ بە هۆكارێكی نادیار و گوماناویی گیانی لەدەستداوە. بە وتەی كەسانێك كە ئەو لاوە دەناسن، باس لەوە دەكەن هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبووە و كاتێ بنەماڵەكەشی پرسیاری هۆكاری گیان لەدەستدانەكەیان لە كاربەدەستانی زیندان كردووە، هیچ وڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌.