به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه زیندانییه‌ك به ناوی “عه‌لائه‌دین سهعیدوهند” له زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ گیانی له‌ده‌ستدا.رۆژی شه‌ممه زیندانییه‌ك له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ به ناوی “عه‌لائه‌دین سهعیدوهند” دوای ئه‌وه‌یكه بارودۆخی جه‌سته‌یی تێكده‌چێت، له لایه‌ن هاوبهندهكانیهوه ره‌وانه‌ی بێهداری زیندان ده‌كرێت. شایانی باسه به هۆی خراپ بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌م زیندانییه، بڕیاری گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌درێت به‌ڵام به هۆی دره‌نگ جوڵانه‌وه و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی زیندان، ئه‌م زیندانییه هه‌مان رۆژ له بێهداری زیندان گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه عه‌لائه‌دین سهعیدوهند پێنج ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌دێر، به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكوم كرابوو. له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه دووهه‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی زیندانیان له زیندانی ورمێ به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی زیندان و دره‌نگ گواسته‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه رێكه‌وتی شه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ش زیندانییه‌ك به ناوی “محه‌ممه‌د بیپهیك” كه نزیكه‌ی پێنج ساڵ له زیندان به‌ندكرابوو، به هۆی نه‌خۆشی دڵ و دره‌نگ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، له بێهداری زیندانی ورمێ گیانی له‌ده‌ستدا.