گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان كرێكار له‌ قه‌ته‌ر له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا

9

كونفێدراسیۆنه‌كانی جیهانی كرێكاران له‌ راپۆرتێكدا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌: “له‌ ساڵی ٢٠١٣ه‌وه‌، نزیكه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری خه‌ڵكی وڵاتانی هێند و نێپال، به‌ هۆی رووداوی شوێنی كار، له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی فیفا به هۆی گه‌نده‌ڵی ماڵی و وه‌رگرتنی ره‌شوه‌ له‌ كاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی جیهانی بۆ دانی میزبانی جامی جیهانی، له‌ حاڵی حازردا قسه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ كرێكاران له‌ وڵاتی “قه‌ته‌ر”دا هاتۆته‌ ئاراوه‌‌. تیمی “نۆنان” كه‌ ئه‌ندامی كۆنفێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكارانه‌ راگه‌یاند: “سه‌ڕه‌رای ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی وه‌حشیانه‌ی كرێكاران له‌ قه‌ته‌ر، راپۆرته‌گه‌لێك سه‌باره‌ت به‌ سوكایه‌تی په‌یمانكاران به‌رامبه‌ر به‌ كرێكاران هه‌یه‌.” شایانی باسه‌، یه‌ك میلیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كرێكاری بیانی له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر كار ده‌كه‌ن كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی “نێپاڵ و هێند و به‌نگلادش”ن.