گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان كرێكار له‌ قه‌ته‌ر له‌ ساڵی ٢٠١٤

265y
به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، سه‌دان كرێكار له‌ كاتی خۆئاماده‌ كردنی وڵاتی قه‌ته‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جامی جیهانی فوتباڵی ٢٠٢٢، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.به‌ وته‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ساڵی ٢٠١٤ی زایینی‌ ٤٤١ كرێكاری خه‌ڵكی وڵاتانی هێند و نێپاڵ، دوو وڵاتێك كه‌ زۆرترین ژماره‌ی كرێكارانی خارجی له‌ قه‌ته‌ر كار ده‌كه‌ن، له‌ كاتی خۆئاماده‌ كردنی دامه‌زراوه‌ و ته‌جهیزاتی جامی جیهانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا جارێكی دیكه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی وه‌عده‌ و به‌ڵێنه‌كانی وڵاتی قه‌ته‌ر سه‌باره‌ت به‌ باشتر كردنی بارودۆخی كرێكاران، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی. لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵی ٢٠١٣ش له‌ راپۆرتێكدا له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكارانی ساختمانی له‌ قه‌ته‌ر ره‌خنه‌ی گرت و رایگه‌یاندبوو كه‌ خاوه‌نكارانی سه‌نایعی ساختمانی، كرێكارانی خارجی وه‌كوو “ئاژه‌ڵ” چاولێده‌كه‌ن و به‌ توندتین شێوه‌ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه‌ و كاریان لێده‌كێشنه‌وه‌. شایانی باسه‌ گۆڤاری “گاردیه‌ن” له‌ ساڵی رابردوو و له‌ راپۆرتێكدا، بارودۆخی كرێكارانی خارجی له‌ قه‌ته‌ری “كۆیله‌تی نوێ” وه‌سف كردبوو.