سندوقی منداڵانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی لانیكه‌م ٤٦٦ منداڵی له جه‌ریانی هێرشی نیزامی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن راگه‌یاندووه.
جێگری نوێنه‌ری یونیسێف له یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: “له كاتی ده‌ستپێكی هێرشی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن له مانگی مارسی ئه‌مساڵی زایینیه‌وه تا ئێستا، لانیكه‌م ٤٦٦ منداڵ كوژراون و ٦٥٨ منداڵیش بریندار بوون.” ناوبراو له وته‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی خۆیدا، بۆمبارانی مه‌خازنی ئاو، ژێربهناكان و هێرش بۆسه‌ر غه‌یره نیزامیان به تایبه‌ت منداڵانی به پێشێل كردنی ئاشكرا و به‌رچاوی مافی مرۆڤ و مافی منداڵان ناولێبرد و له‌سه‌ر راگرتنی ئه‌م هێرشانه پێداگری كرد.” شایانی باسه ئه‌م رێكخراوه‌یه له راپۆرتێكی دیكه‌دا جه‌خت ده‌كاته‌وه: “عه‌ره‌بستان ٣٩ نه‌خۆشخانه‌ی له یه‌مه‌ن بۆمباران كردووه.” له لایه‌كی دیكه‌وه راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره باستانییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌وانه “سه‌نعا، زۆبه‌ید و براقش”، چوار هه‌زار ئاسه‌واری مێژوویی له‌ناوچوون.