گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان په‌ناخوازی دیكه‌ له‌ ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه‌

75y
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، به‌ هۆی نوقمبوونی قایه‌قێكی هه‌ڵگری گروپێك په‌ناخواز كه‌ له‌ ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی ئیتالیا ده‌چوون، ٤٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ قوربانیانی ئه‌م رووداوه‌ منداڵان بوون. شایانی باسه‌، گاردی ساحێلی ئیتالیا رۆژی دووشه‌ممه،‌ ١٤٤ كه‌سی رزگار كرد و عه‌مه‌لیاتی گه‌ڕانی هه‌وایی و ده‌ریایی بۆ دۆزینه‌وه‌ی باقی په‌ناخوازانی دیكه‌ی ده‌ستپێكردووه‌.