گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نیی شوێنی كار

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گوڵان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٣ كرێكار له‌ شاره‌كانی تاران، خوره‌م ئاباد و ساری، گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كرێكارێكی لاو له‌ كاتی نۆژنكردنه‌وه‌ی كوولێری ئاوی كارگایه‌كی سه‌نعه‌تی له‌ مه‌سیری خاوه‌ران تاران به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه‌ گیانی له‌ده‌ست داله‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا له‌ خوڕه‌م ئاباد كرێكارێكی بیناسازی له‌ ته‌به‌قه‌ی پێنجه‌می واحیدێكی مه‌سكوونی نیوه‌كاره‌وه‌ كه‌وته‌ خوارێ و به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داهه‌روه‌ها له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا له‌ “كیاسه‌ری شارستانی ساری، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆر، كرێكارێك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →