گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ تاران، مه‌شهه‌د و كه‌نگان

748
نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ سێ رووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی “تاران، مه‌شهه‌د و كه‌نگان”ی لێكه‌وته‌وه‌.له‌ رووداوی یه‌كه‌مدا رۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارێكی لاو شاغڵ له‌ به‌شی خه‌دماتی شاره‌داری “به‌نده‌ر سیراف” لێكه‌وتوو له‌ شاری كه‌نگان، به‌ هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ رووداوی دووهه‌مدا رۆژی جومعه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له‌ مه‌شهه‌د له‌ كاتی كار تووشی روودا بوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر له‌م رۆژدا كرێكارێكی خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان له‌ كاتی كار له‌ تاران، به‌ هۆی داڕمانی دیواره‌ی بیرێك گیانی له‌ده‌ستدا.