گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار

815
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، جارێكی دیكه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی تاران، زه‌رندییه‌ و عه‌سه‌لویه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. كرێكارێكی لاو له‌ كاتی كار له‌ ساختمانێك له‌ تاران به‌ هۆی كه‌وتنه‌ نێو چاڵه‌یه‌كی ئاسانسۆر، گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان له‌ كاتی پاك كردنه‌وه‌ی بیر له‌ شارستانی زه‌ره‌ندیه‌ ئۆستانی مه‌ركه‌زی تووشی رووداو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی دیكه‌ له‌ كاتی كار له‌ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌ له‌ رووداوێكدا گیانی له‌ده‌ستدا.