گیان له‌ده‌ستدانی سێ هاوڵاتی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

ڕۆژیشه‌ممه‌١٣یمانگیخه‌رمانانی١٤٠٠یهه‌تاوی،سێهاوڵاتیبه‌هۆیڕووداوێكیهاتووچۆله‌نێوانڕێگای  مه‌ریوان –كامیاران گیانیان له‌ده‌ستدا .

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ نێوان ماشینێكی جۆری په‌یكان و بارهه‌ڵگرێك دا ڕوویداوه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا سێ هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ . جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا له‌ سه‌ر هه‌مان ڕێگا  ٢٠ هاوڵاتی دیكه‌ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا .شایانی باسه‌ به‌هۆی كه‌م ته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم له‌و ناوچه‌یه‌ و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی خراپی ئه‌و ڕێگایه‌ ، ساڵانه‌ دیان ڕووداوی هاتووچۆی لێ ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی ده‌یان هاوڵاتی .