گیان له‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ كیش و مه‌شهه‌د

285q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له‌ شوێنی كار گیان له‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ دوو رووداوی جیاجیا له‌ كیش و مه‌شهه‌دی لێكه‌وته‌وه‌.
له‌ رووداوی یه‌كه‌مدا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی شناوه‌رێكی ماسیگیری له‌ ئاوه‌كانی كیش، پێنج خه‌ده‌مه‌ی ئه‌م شناوه‌ره‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سیش بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.
له‌ رووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێكی لاو له‌ كاتی كار له‌ قوڵایی شه‌ش میتری بیرێك له‌ پڕۆژه‌یه‌كی ساختمانی له‌ مه‌شهه‌د، به‌ هۆی داڕمانی دیواره‌ی بیره‌كه‌ كه‌وته‌ ژێر ئاوار و گیانی له‌ده‌ستدا