گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی جۆشكار له‌ سنه‌

290
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كرێكارێكی جۆشكار به‌ ناوی “كاوه‌ مه‌له‌كی” له‌ كارگای پێترۆشیمی شاری سنه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كاوه‌ مه‌له‌كی ٢٤ ساڵ ته‌مه‌ن جۆشكاری لوله‌ له‌ گارگه‌ی پێترۆشیمی شاری سنه‌ له‌ كاتی كار به‌ بڕیاری خاوه‌نكاره‌كه‌ی ده‌چێته‌ نێو لووله‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ هیچ شوێنێكی بۆ نه‌فه‌س كێشان نه‌بووه‌. ئه‌م كرێكاره‌ دوای چه‌ند ده‌قیقه‌ داوای یارمه‌تی ده‌كات، به‌ڵام خاوه‌نكار هیچ سه‌رنجێكی پێی نادات و چاوه‌ڕێ هاتنی گروپی فریاكه‌وتن ده‌بێت. دوای ئه‌وه‌یكه‌ رووداوه‌كه‌ ئاشكرا ده‌بێت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كه‌پسوولی ئاگركوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م گاركه‌یه هه‌موویان‌ خاڵی بوون و ئه‌م كرێكاره‌ به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نكار سه‌رباره‌ت به‌ ره‌چاو نه‌كردنی ستاندارده ئیمه‌نییه‌كانی شوێنی كار، گیانی له‌ده‌ستدا.