به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كرێكارێك به ناوی “خوداره‌حم مورادیان” ناسراو به “موحسێن” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی ته‌خته، له‌كاتی كار له ساختمانێك كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
ناوبراو چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش له رشته‌ی ئێلكترۆنێك ده‌رسی ده‌خوێند به‌ڵام به هۆی هه‌زینه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری ژیان وازی له خوێندن هێنا و له شاری تاران ده‌ستی كرد به كاری جۆشكاری. جێگای ئاماژه‌یه تا ئێستا چه‌ند كه‌س له ئاوایی ته‌خته له كاتی كاری جۆشكاری ساختمان تووشی رووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌وانه، “جه‌مشید محه‌ممه‌دیان، ئێدریس ئه‌مانی، ئه‌كبه‌ر پاییزهران، عابێد عه‌بدی و عه‌لی ته‌خته”. شایانی باسه هه‌موو ساڵێك به هۆی رووداوه‌كانی شوێنی كار ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و یان بریندار ده‌بن، زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه هیچ چه‌شنه بیمه‌یه‌كی ده‌رمانیشیان نییه